کوردستانی
ئاسایشی شارەزوور: دەستمانگرتووە بەسەر 120 کارتۆن یاری ئاگریندا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور رایدەگەیەنێت لە پێناو سەلامەتی هاوڵاتییان و دابینکردنی کەشێکی ئارام لە رۆژانی جەژندا، تیمەکانمان توانیویانە لە سنووری هەورامان و هەڵەبجە دەستبەسەر 120 کارتۆن یاری ئاگریندا بگرن.
ئەمڕۆ دووشەممە 26ی حوزەیرانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور رایگەیاند "هێزەکانی ئاسایش لە سنوورەکانی هەورامان و هەڵەبجە توانیویانە دەستبگرن بەسەر دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا کە 120 کارتۆن یاری ئاگرینییان پێبووە".
باسی لەوەشکردووە "خاوەنەکەی بەنیازبووە ئەو یارییە ئاگرینانە لە بازاڕەکاندا ساغبکاتەوە کە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە منداڵان و دروستکردنی دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتییان".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "تۆمەتبارەکان لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە ".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


