کوردستانی
ئاگرەکەی قەزای ماوەت کۆنتڕۆڵکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەهۆکارێکی نادیار ئاگرێک لە سنووری قەزای ماوەت کەوتەوە و بەهۆیەوە رێژەیەکی زۆری پوش و پاوان و دارستان سووتاوە، دواتر بەهاوکاریی تیمەکانی بەرگری شارستانی، هاوڵاتییان توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، لە رۆژی دوێنێ دووشەممەوە 26ی حوزەیران ئاگرێکی گەورە لە سنووری قەزای ماوەت کەوتووەتەوە و رووبەرێکی زۆری پوش و پاوان و دارستان سووتاوە بەهۆیەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، تاوەکو ئێوارەی دوێنێ تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵبوون بۆ کوژاندنەوەی و دوای رۆشتنی ئەوان هاوڵاتییان خۆیان سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە بوون.
مەودا میدیا ئەوەشی زانیوە، تاوەکو بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ئاگرەکە بەردەوامیی هەبووە و نەکوژاوەتەوە، دواتر هاوڵاتییان دەستیان کردووە بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، هەریەک لە گوندەکانی باناڵێ، ئالانقۆز و دۆڵبێشک و چەند ناوچەیەکی دیکەش بەهۆی ئەم ئاگرە بەرفراوانەوە سووتاون و مەترسیی لەسەر گوندنشینان دروستکردبوو.
ر.ع
بیروڕا


