کوردستانی
بەهۆی شەڕە تەقەوە لە هەولێر پێنج کەس دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت هێزەکانیان توانیویانە کە پێنج کەس لە سنووری قەزای خەبات دەستگیربکەن کە شەڕە تەقەیان کردووە.
لە بڵاوکراوەیەکی ئاسایشی هەولێردا هاتووە "لە سنووری قەزای خەبات و لە کۆمەڵگای کەورگۆسکی لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دوو خانەوادە دەبێتە دەمەقاڵێیان و چەند کەسێک بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەیان کردووە".
باسی لەوەشکردووە "دەستبەجێ و دوای ئاگادارکردنەوەمان هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش هەولێر گەیشتنە شوێنی رووداوەکە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران".
جەختیشی کردووەتەوە "پێنج کەسمان لە هەردوو خانەوادەکە دەستگیرکردووە و دەستیشگیراوە بەسەر ئەو چەکانەی کە تەقەیان پێکراوە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


