کوردستانی
ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی هەشت شوێنی دیکە بدات و بەم شێوەیەش کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی هەشت شوێنی دیکە بدات و بەم شێوەیەش کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دێت.
بەپێی دوایین خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، ئەمڕۆ کۆتا رۆژە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ هەریەکە لە وەزارەتەکانی (خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، شارەوانی و گەشتوگوزار، رۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردن، کارەبا) مووچەکانیان وەردەگرن.
هەروەها سێ سەرۆکایەتیش کە بریتین لە (سەرۆکایەتیی هەرێم و سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران) ئەمڕۆ وەک کۆتا شوێن مووچەکانیان وەردەگرن.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


