کوردستانی

دەروازەی شوشمێ بەڕووی گەشتیاراندا کرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەروازەی شوشمێ بەڕووی گەشتیاراندا کرایەوە
مەودا میدیا - 
 
ئەمڕۆ دەروازەی سنووری شوشمێ کە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجەیە بەڕووی گەشتیاراندا کرایەوە و لەمەودوا دەتوانرێت لەرێگای ئەم مەرزەوە گەشتیار هاتوچۆی وڵاتی ئێران بکات.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 27ی حوزەیرانی 2023 مەرزی شوشمێ بە فەرمیی بەڕووی گەشتیاراندا کرایەوە و گەشتیاران بە ئاسانی دەتوانن لەنێوان پارێزگای هەڵەبجە و کرماشاندا هاتوچۆ بکەن و بچنە نێو وڵاتی ئێرانەوە.
 
گەشتیار دەتوانێت بە بەکارهێنانی پاسپۆرت لەو مەرزەوە گەشت بکات بۆ ئێران و بە پێچەوانەشەوە لە هەمان مەرزەوە بێتە هەرێمی کوردستان.
 
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی پابەدییە نێودەوڵەتییاکان نابێت لەکاتی کردنەوەی مەرزەکەدا دەزگاکانی راگەیاندنی رووماڵ بکەن و پێشتر ئەم مەرزە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەکاردەهات تەنها رێگا بە بارهەڵگر دەدرا لێرەوە هاتوچۆ بکەن.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan