کوردستانی

کەشوهەوای یەکەم رۆژی جەژنی قوربان ئاشکراکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشوهەوای یەکەم رۆژی جەژنی قوربان ئاشکراکرا
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت ئاسمان بۆ ئەمڕۆ ساماڵ دەبێث و کەمێک تۆزی لەگەڵدا دەبێت و بۆ رۆژی چوارشەممەش کە دەکاتە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان پلەکانی گەرمان بەرزدەبنەوە.
 
 
ئەمڕۆ سێشەممە 27ی حوزەیرانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند "بەگشتیی ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا تۆزێکی سووک بە تایبەتی لە ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان".
 
 
باسی لەوەشکردووە "کەشوهەوای سبەینێش کە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە ئاسمان هاوشێوەی ئەمڕۆ ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما یەک پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
 
 بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی شارەکان بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر : 41 پلە 

سلێمانی : 40 پلە 

دهۆک : 40 پلە 

کەرکوک : 44 پلە 

هەڵەبجە : 43 پلە  

زاخۆ : 41 پلە 

سۆران :40 پلە 

گەرمیان : 45 پلە 

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan