کوردستانی
بڕیارێک لەبارەی ژماردنی مووچە لە بانکەکاندا درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی رایدەگەیەنێت مافی هاوڵاتی و فەرمانبەرانە کە پێش دەرچوونیان لە بانکەکان مووچەکانیان بژمێرن و لێی دڵنیا ببنەوە.
بەپێی ئەو نووسراوەی کە دەست مەودا میدیا کەوتووە و واژۆی دکتۆر ماکوان جەمیل، بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێمی لەسەرە تێیدا هاتووە "بەپێی یاسا و رێنماییە بانکییەکان دەبێت هاوڵاتییان و فەرمانبەران دڵنیابن لە تەواوی مووچەکانیان پێش چوونەدەرەوەیان لە بانک".
باس لەوەشکراوە "بە پێچەوانەشەوە هەر بانکێک کەمتەرخەم بێت لە ئاسانکاریی بۆ دڵنیابوونی سەوداکاران، خۆی بەرپرس دەبێت".
ئەم نووسراوەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکی ناوەندی هەرێم لەکاتێکدایە کە دوێنێ لە چەند بانکێکی سلێمانی و لەکاتی دابەشکردنی مووچەدا رێگە بە هاوڵاتییان نەدەدرا مووچەکانیان بژمێرن.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


