کوردستانی
پاش چەند كاتژمێرێك لە كردنەوەی، مەرزی شوشمێ داخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی ئەمڕۆ دەروازەی مەرزی شوشمێ كە مەرزێكی نوێی سنووری هەرێمی كوردستان و رۆژهەڵاتی كوردسانە، بە رووی گەشتیاراندا كرایەوە، پاش چەند كاتژمێرێك بە هۆكارێكی تەكنیكی مەرزەكە داخرا.
بە شێوەیەكی فەرمی ئەمڕۆ سێشەممە 27ی حوزەیرانی 2023 مەرزی شوشمێ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە كرایەوە كە بە دیاریكراوی دەكەوێتە نێوان تەوێڵە لە باشووری كوردستان و كرماشان لە رۆژهەڵاتی كوردستان، بەڵام بە هۆكارێكی تەكنیكی مەرزەكە داخرا.
هەر لەكاتی كردنەوەی دەروازەكانی مەرزەكە ژمارەیەكی زۆر گەشتیار لە دیوی رۆژهەڵاتەوە هاتنە ناو هەرێمی كوردستان، بەڵام لە دیوی رۆژهەڵاتی كوردستان بەهۆی بوونی گرفتی تەكنیكی لەلایەن ئێرانەوە بۆ ماوەی هەفتەیەك مەرزەكە داخرا.
بەپێی زانیارییەكان كێشە تەكنیكییەكە تێكچوونی هێڵی ئینتەرنێت بووە لە دیوی كرماشان و بەوهۆیەوە نەتوانراوە مۆری ئەلیكترۆنی بخەنە سەر پاسپۆرتی گەشتیاران، بڕیارە لەماوەی ئەم هەفتەیەدا كێشەكە چارەسەربكرێت.
مەرزی شوشمێ یەكەمین مەرزە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە شێوەیەكی فەرمی بكرێتەوە و لەرێگەیەوە گەشتیارانی هەرێمی كوردستان و رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران دەتوانن هاتووچۆ بكەن.
ژ.ع

بیروڕا