کوردستانی
تەقە بەناو پێشانگەكانی ئۆتۆمبێل دەكات و دەستگیردەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە شاری هەولێر كەسێك بە كڵاشنیكۆڤ تەقە بەناو پێشانگەكانی ئۆتۆمبێلدا دەكات و ئاسایشی ناوچەكەش تۆمەتبار دەستگیردەكات.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 27ی حوزەیرانی 2023 ئاسایشی هەولێر بڵاویكردەوە؛ تۆمەتبارێك بەناوی (د، أ، ر) لەسەرکێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەناو پێشانگەکانی ئۆتۆمبێلی شاری هەولێر بە چەکی جۆری کڵاشنیكۆڤ تەقەیکردووە.
راشیگەیاندووە، دوای وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانی ئاساییشەوە تۆمەتبار دەستگیرکراوە و دەدرێت بە دادگا.
هاوكات دڵنیایی دراوەتە هاوڵاتییانی شاری هەولێر و دەوروبەری ئ "هەر کەسێک لە هەر پلە و پۆستکێدا بێت و لەسەر هەر کێشە و ناکۆکییەک چەک بەکاربهێنێت و تەقەبکات، لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیردەکرێت و رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە.
ژ.ع

بیروڕا