کوردستانی
چیدی نەوتی هەرێم بۆ پارێزگایەكی ژێر دەسەڵاتی بەغدا دەڕوات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حكومەتی عیراق بڕیاریدا بە راگرتنی هەناردەی نەوتی كەركوك بۆ هەولێر و لەمەودوا نەوتی خاوی كەركوك بۆ ناوخۆی عیراق بەكاردەهێندرێت، نەوتی كێڵگەیەكی هەرێمیش بۆ پارێزگایەكی ژێر دەسەڵاتی بەغدا دەڕوات.
یەكەم هەنگاوی حكومەتی ناوەند پاش بڵاوبوونەوەی یاسای بودجەی عیراق بۆ هەرسێ ساڵلا 2023، 2024 و 2025، بڕیاردان بوو لە چارەنووسی ئەو نەوتەی لە كەركوكەوە رەوانەی كۆمپانیای كار دەكرا كە ناوەندی كۆمپانیاكە لە شاری هەولێرە.
بەپێی زانیارییەكان كە دەست مەودا میدیا كەوتووە، دوێنێ دووشەممە 26ی حوزەیرانی 2023 وەزارەتی نەوتی عیراق فەرمانی دەركردووە بە راگرتنی هەناردەی نەوتی كەركوك بۆ كۆمپانیای كار لە هەولێر، دەستبەجێش كۆمپانیای نەوتی باكوور فەرمانەكەی جێبەجێكردووە.
هاوكات بەپێی زانیارییە بەردەستەكان، كۆمپانیای نەوتی باكوور بڕی 60 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی راگرتووە، كە پێشتر بۆ كۆمپانیای كار-ی دەنارد لە چوارچێوەی پرۆسەی هەناردەكردنی نەوتی كەركوك بۆ توركیا.
لەلایەكی دیكەوە، بەپێی بڕیارەكەی حكومەتی ناوەند، چیدی لەبری نەوتی هەناردەكراوی كەركوك، نەوتی كێڵگەی خورمەڵەی كە لە سنووری ئیدارەی هەرێمی كوردستانە پێداویستیی بەرهەمە نەوتییەكانی پارێزگای نەینەوای ژێر دەسەڵاتی ناوەند پڕدەكاتەوە.
ژ.ع

بیروڕا