کوردستانی
توركیا ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان بۆردومان دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرلەنوێ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی سنوورەكانی پارێزگای دهۆكیان كرد و سەبارەت بە زیانە گیانیی و مادییەكان زانیاریی رانەگەیەندراوە.
سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، 27ی حوزەیرانی 2023 سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند "فڕۆكەیەكی جەنگیی توركیا بۆردومانی قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆك كردووە".
ئاماژەی بەوەشكرد، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانە گیانی و مادییەكانی ئەو بۆردومانە ئاشكرا نییە.
توركیا چەندین ساڵە، بە شێوەیەكی بەردەوام لەرێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و فڕۆكە جەنگییەكانی بە گشتیی، هێرشدەكاتە سەر سنوور و ناوچەكانی ناوجەرگەی هەرێمی كوردستان و لەو هێرشانەش چەندینجار هاوڵاتییانی سیڤیل شەهید یان بە سەختیی برینداركراون.
هەتا ئێستاش، هیچ لایەنێك لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی نەهاتووەتە سەر هێڵ بۆ راگرتنی دەستدرێژییەكانی هەریەك لە ئێران و بەتایبەت توركیا لە ناوچەكە.
ژ.ع

بیروڕا