کوردستانی

ئاماری كوشتاری ئاژەڵان لە سێ رۆژی پێش جەژن راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاماری كوشتاری ئاژەڵان لە سێ رۆژی پێش جەژن راگەیەندرا
مەودا میدیا-

ئاماری کوشتاری سێ رۆژی پێش جەژنی قوربان لەلایەن كوشتارگەی نوێی سلێمانی  بڵاوكرایەوە و بەپێی زانیارییەكان، هەزاران ئاژەڵ لەلایەن هاوڵاتییانەوە داواكراون و سەربڕدراون.

بەپێی راگەیەندراوەكەی كوشتارگەی نوێی سلێمانی، لە رۆژانی 24 هەتا 26ی حوزەیرانی 2023، پێنج هەزار و 561 مەڕ و بزن و 439 رەشەوڵاخ لە كوشتارگەكە سەربڕدراون.

هاوكات کۆی لاشەی سووتێندراوی ئاژەڵ 39 مەڕ و بزن و یەك رەشەوڵاخ بووە و كۆی گشتی 30 مەڕ و بزن و یەك رەشەوڵاخ لە پشكنینی پێش سەربڕین رەتكراونەتەوە و سەرنەبڕدراون.

ئەوە لەكاتێكدایە نەخۆشی تای خوێنبەربوون كە چەند مانگێكە لە عیراق و هەرێم بڵاوبووەتەوە، بووەتە هۆی خۆپاراستنی بەشێك لە هاوڵاتییان لە كڕینی گۆشت و مامەڵەكردن لەگەڵ ئاژەڵ بەمەبەستی خۆدوورگرتن لە ڤایرۆسەكە. 
ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan