کوردستانی

زیاتر لە 100 هەزار لەماوەی 7 رۆژدا چوونەتە هەولێر

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە 100 هەزار لەماوەی 7 رۆژدا چوونەتە هەولێر
مەودا میدیا-

لەماوەی حەوت رۆژدا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان كردووە و پارێزگاری پارێزگاكەش دەڵێت "سەرجەم رێكارەكان دەستنیشانكراون بۆ پێشوازیكردن لە میوانان و گەشتیاران".

بەپێی راگەیەندراوی پارێزگای هەولێر، لەماوەی یەک هەفتەدا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنییەتی پێشوازیکردن لە میوانان و گەشتیاران کە بەبۆنەی جەژنی قوربان  روو لە هەولێر دەکەن، سەردانی بازگەی شێراوەی کردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، سەرجەم رێوشوێن و رێكارەكان دەستنیشانكراون بۆ پێشوازیی لە میوانان و گەشتیاران و پارێزگاری هەولێر جەختیكردەوە بەڕێوەبەرایەتى گشتیى گەشتوگوزارى هەولێر و ئاسایشى بازگەکانى هەولێر، بێجگە لە پلان و بەرنامە و رێکارەکانی تایبەت بە خۆیان، بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران کە لە بۆنە و یادەکان روو لە هەولێری پایتەختى هەرێمى کوردستان دەکەن ئاسانکارییان بۆ بکرێت.

وتیشی "بازگەکان نیشاندەری سیمای جوانی شارەکەمانە لە میواندۆستی و خۆشەویستی، بۆیە هەتا دەتوانن لە پێشوازیکردنی میوانان و گەشتیاران رێز لە هەموو ئەو هاووڵاتیی و گەشتیار و خەڵکانە بگرن کە دێنە هەولێر".

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan