کوردستانی
سەبارەت بە دۆخی كوردستان حاكم قادر پەیامێك بڵاودەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حاكم قادر، ، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی پەیامێكی تایبەت بە دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و دەڵێت "هیچ پێكهاتەیەك لە عیراق هێندەی كورد لاواز نەبووە".
لە پەیامەكەیدا كە ئەمشەو سێشەممە 27ی حوزەیرانی 2023 بڵاویكردووەتەوە، حاكم قادر رایگەیاند "بەداخەوە تا ئێستا نەتواندراوە لەپێناو بەرژەوەندیی كەسی و حزبیی و پلە و پۆستدا یەكگرتوویی نێو ماڵی كورد دروستبكرێت".
ئاماژە بەوەشدەكات، دووبەرەكیی زیاتربووە و هێرشكردنە سەر یەكدیی لە فراوانبووندایە كە ئەنجامەكەشیمان بینی لە بەغدا كە هیچ پێكهاتەیەك لە عیراق هێندەی پێكهاتەی كوردستان لاواز نەبوو و ئەنجامی بودجەش پێماندەڵێت، بۆ سێ ساڵی دیكە هەوڵەكانمان بۆ جێبەجێكردنی مادەی 140 لە بودجەدا "سفركردووەتەوە".
لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا ئەو بەرپرسەی یەكێتی باس لەوەدەكات "وێڕای ئامۆژگاریی هاوپەیمانانمان هەتا ئێستا كاتی هەڵبژاردنی پەرلەمان نادیارە و لایەنە سیاسییەكان هێشتا كۆك نین لەسەری".
دەشڵێت "دەبێت بەپەلە هەڵبژاردن بكرێت هەتا لە هەرێمیش یاسای بودجە دابنرێت و خزمەتگوزارییەكان بێ جیاوازیی لە ناوچەكانی كوردستان جێبەجێبكرێت، ئەگەر جیاوازییەكیش بكرێت ئەبێ بەپێی رێژەی خزمەتگوزاریی بێت".
سەبارەت بە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەش ئاماژە بەوەدەكات، هەوڵەكان لە ئاستی پێویستدا نین، یەكنەگرتنەوەی ئەو هێزەش زیانی دەبێت بۆ قەوارەی هەرێمی كوردستان".
هاوكات تایبەت بە دۆخی مووچەخۆران هیوای خواست، چیدی مووچە نەبێت بە هەواڵی بەپەلە و دوابكەوێت.
ژ.ع

بیروڕا