کوردستانی

ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییان لە ناوچەیەكی هەرێم ژێرئاوكەوتن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییان لە ناوچەیەكی هەرێم ژێرئاوكەوتن
مەودا میدیا-

پاش ئەوەی ئێران سەرچاوەكانی ئاوی بەردایەوە، لە سنووری پشدەر ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییان ژێرئاوكەوتن.

بەپێی زانیارییەكان ئێوارەی ئەمڕۆ ئێران ئاوی زێی بچووكی بەرداوەتەوە و لە ئاكامدا لە سنووری پشدەر لە گوندی كەویە ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییان كە لەناو رێڕەوی ئاوەكەدا پارك كرابوون ژێرئاوكەوتن.

لە ئەنجامی رووداوەكە زیانێكی زۆری مادی بەر ئەو هاوڵاتییانە كەوت كە ئۆتۆمبێلەكانیان لەناو ئاوەكەدا بوو، بەڵام هیچ زیانێكی گیانیی لە رووداوەكە نەكەوتووەتەوە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan