کوردستانی

هەڤاڵ ئەبوبەکر لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیا زانیاری دەخاتەڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەڤاڵ ئەبوبەکر لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیا زانیاری دەخاتەڕوو
مەودا میدیا-

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت هەموو ئامادەكارییەكانمان بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران کراوە، ئاماژەی بەوەکرد هەوڵەكان بەردەوامن بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان توركیا و سلێمانی.

 د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "هەموو ئامادەكارییەكانمان بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران لە بازگەكان، فڕۆكەخانەكان و شوێنی مانەوەیان و خواردن و ناوچە گەشتیارییەكان كردووە، چونکە ئەو گەشتیارانەی سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانمان دەكەن كاتێك دەگەڕێنەوە وڵاتەكەیان دەبنە باڵیۆز بۆ وڵاتەكەی ئێمە كە پەیامی راستەقینەی ئێمە بۆ شارستانییەت و گەشەكردن دەبەنەوە بۆ وڵاتی خۆیان".

پارێزگاری سلێمانی لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی وتی "هەوڵەكان بەردەوامن بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان توركیا و سلێمانی و ئومێدمان وایە بگەینە ئەنجامێك و كێشەكان چارەسەرببن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan