کوردستانی

بەشێک لە هێزەکانی سلێمانی کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشێک لە هێزەکانی سلێمانی کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
مەودا میدیا-

دوای ئاگرەکەی ئەمڕۆی شاخی گۆیژە بەشێک لە هێزەکانی سلێمانی کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە لەپێناو پاراستنی ژینگەی سلێمانی.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و پاوانی سلێمانی رایگەیاند "بۆ رێگری لەدووبارەبونەوەی حاڵەتەکانی ئاگرکەوتنەوە تیمەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی و پۆلیسی سلێمانی ئەمشەو لەئەرکدا دەبن شانبەشانی بەرگریی شارستانی سلێمانی کاردەکەن بۆ سەپاندنی بڕیاری قەدەغەی ئاگرکردنەوە لە دارستانەکانی گۆیژە و ئەزمڕ".

 ئاماژە بەوەشکراوە "داوا لە هاوڵاتییان و گەشتیاران دەکەین کە بە هیچ جۆرێک ئاگر نەکەنەوە و خۆیان رووبەرووی بەرپرسیارێتی یاسایی نەکەنەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan