کوردستانی
بەکارهێنەرێکی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر.
لە راگەیەندراوێکدا ئاسایشی هەولێر رایگەیاند "بەتۆمەتی دزیکردن تۆمەتبار(ع ، م ، أ) دوای وەرگرتنی رەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر ،لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگرکرا، لەکاتی دەستگیر کردنیدا دەستمان گرت بەسەر کەل و پەلی بەکارهێنان و بڕێک مادەی هۆشبەر و هەروەها چەند ئامێرێکی تایبەت بە شەڕکردن و دزیکردن".
ئاسایشی هەولێر دڵنیایی دەدات بە هاوڵاتییان و دەڵێت "بۆ پاراستنی سەرو ماڵی هاونیشتمانیان هێزەکانمان بەبەردەوام لەئەرکدان".

بیروڕا