کوردستانی

وه‌زاره‌تى دارایی لەبارەی دابەشکردنی دوو مووچە بەیەکەوە روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


 وه‌زاره‌تى دارایی لەبارەی دابەشکردنی دوو مووچە بەیەکەوە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - 

هونه‌ر جه‌مال، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووریی هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند "شاندێكى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات و له‌م قۆناغه‌دا گفتوگۆكان له‌سه‌ر لایه‌نى ته‌كنیكى جێبه‌جێكردنى بودجه‌ن".

ئاماژەی بەوەکرد "چاوڕێده‌كه‌ین وه‌زاره‌تى دارایی عێراق رێنمایی ده‌ربكات بۆ جێبه‌جێكردنى یاساى بودجه‌، هه‌ركات جێبه‌جێ كرا و پاره‌ نێردرا بۆ هه‌رێم ئێمه‌ش بۆ هه‌مووانى راده‌گه‌یه‌نین كه‌ كه‌ى و چۆن مووچه‌ى مانگى حوزه‌یران دابه‌شده‌كرێت".

رەتیشیکردەوە، بۆ رێكخستنه‌وه‌ى خشته‌ى مووچه‌ و هاوتاكردنى له‌گه‌ڵ عیراق دوو مووچه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ دابه‌شبكه‌ن.
Qaiwan
Qaiwan