کوردستانی

لە هەولێر دەستەکرێت بە کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە هەولێر دەستەکرێت بە کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان
مەودا میدیا -
 
پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت کارەکانی ئەو شێلتەرە کۆتاییان هاتووە کە تایبەتە بە کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان و بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەستبکرێت بە کۆکردنەوەی سەگەکان.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 3ی تەموز 2023 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەو شێڵتەرەی تایبەتبوو بە کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکانی شاری هەولێر و دەوروبەری کارەکانی تەواو بوون و هەفتەی داهاتوو رۆژی شەممە 8ی تەموز دەستدەکرێت بە کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان تاوەکو ببرێنە شێڵتەرەکە".
 
باسی لەوەشکردووە "پرۆسەی کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان تەنها ناو شاری هەولێر ناگرێتەوە، بەڵکو سەرجەم قەزا و ناحیەکانی سەر بە هەولێر دەگرێتەوە، پێویستمان بە هاوکاریی هاوڵاتییانە بۆ کۆکردنەوەی ئەو سەگە بێلانانە".
 
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئامارەکان دەریدەخەن کە زیاتر لە 21 هەزار سەگی بێلانە لە سنووری پارێزگای هەولێردا بوونیان هەیە و لە ماوەی چوار مانگی رابردووی ئەمساڵدا زیاتر لە 300 حاڵەتی پەلاماردان لەلایەن ئەو سەگە بێلانانەوە تۆمارکراون.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan