کوردستانی

باوک و کوڕێک لە بەریتانیا گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


باوک و کوڕێک لە بەریتانیا گیانیان لەدەستدا
باوک و کوڕێک لە بەریتانیا گیانیان لەدەستدا
 
دوای ئەوەی ئاگر لە ماڵیان دەکەوێتەوە، باوکێک و کوڕە تەمەن سێ ساڵانەکەی کە پەنابەرن لە وڵاتی بەریتانیا گیانلەدەستدەدەن و سەرۆکی دەزگای لووتکەش بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایدەگەیەنێت کە ماڵەکەیان بەهۆی تەقینی بۆیلەرەوە گڕیگرتووە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 3ی تەموز 2023 ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لووتکەش بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند "باوک و کوڕێک بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵەکەیاندا گیانیان لەدەستداوە و هۆکاری ئاگرەکەش تەقینەوەی بۆیلەرەکەیان بووە".
 
باسی لەوەشکردووە "دوێنێ منداڵەکەی گیانی لەدەستداوە و ئەمڕۆش بەهۆی سووتانی بەشێکی زۆری جەستەی باوکەکەوە لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەو پەنابەرە ناوی حاجی نیعمەتە و تەمەنی 51 ساڵە و دانیشتووی شاری سوانزی وڵاتی بەریتانیایە، تەقینەوەی بۆیلەر لە ماڵەکەیاندا بووەتە هۆی سووتانی خۆی و کوڕە سێ ساڵانەکەی".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan