کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: هیچ داهاتوویەكی گەش بەبێ ئێوە نایەتەدی

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: هیچ داهاتوویەكی گەش بەبێ ئێوە نایەتەدی
مەودا میدیا - 

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی پەیامێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە خوێندکارە سەرکەتووەکان دەکات و دەشڵێت "ئەو خوێندکارانەی نەیانتوانیوە سەربکەون، بە هەوڵدانی زیاتر لە بەدیهێنانی خەونەكانتان نزیك دەبنەوە".

ئەمڕۆ دووشەممە 3ی تەموز 2023  بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی رایگەیاند "لە قووڵایی دڵمەوە پیرۆزبایی لە هەموو ئەو خوێندكارە خۆشەویستانە دەكەم كە قۆناغی 21ی ئامادەییان بە سەركەوتویی بڕی و هەنگاوێكی تر لە گەیشتن بە ئامانجەكانیان نزیكبوونەوە، سڵاو و خۆشەویستیش بۆ هەموو خوێندكارە یەكەمەكان دەنێرم و دەستی ماندووبوونیان دەگووشم". 
سەرۆکی یەکێتی وتوشیەتی "سەركەوتن تەنیا یەك رێگەی نییە و هەموو ئەو خوێندكارانەی بە هەر هۆكارێك نەیانتوانیووە ئەم هەنگاوە بە سەركەوتوویی تێپەڕێنن، دڵنیابن دەرفەتی زۆرترتان لەبەردەمدایە و بە هەوڵدانی زیاتر لە بەدیهێنانی خەونەكانتان نزیك دەبنەوە".

لەبارەی مامۆستایانیشەوە جەختی کردووەتەوە "لەیادتان ناكەین، لە هەموو قۆناغە جیاوازەكاندا ئێوە لە خەمی پەروەردە و فێركردنی نەوەیەكی پڕ وزە و داهێنەردا بوون، سوپاستان دەكەین و بەڕێزەوە لە هەوڵەكانتان دەڕوانین".

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەوەشی خستەڕوو "هەمیشە پاڵپشتی خوێندكاران و بەرەوپێشچوونی كەرتی پەروەردە بووین و هەرواش دەمێنینەوە، لەرابردوودا لە نزیكەوە لەگەڵتانبووم و لە داهاتووشدا زیاتر خزمەتتان دەكەین. ئێوە گەورەترین سەرمایەی ئەم میللەتەن و هیچ داهاتوویەكی گەش بەبێ ئێوە نایەتەدی".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan