کوردستانی
گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
پۆلیسی کەرکوک رایدەگەیەنێت شەوی رابردوو لە گەڕەکی حەسیرەی شاری کەرکوک گەنجێک لەلایەن هاوڕێیەکی خۆیەوە بە گولە کوژراوە و کوژراویش کارمەندی دژەتیرۆری عیراقە.
ئەمڕۆ سێشەممە 4ی تەموزی 2023 عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە مەودا میدیای راگەیاند "کێشەی نێوان ئەم دوو کەسە کۆن بووە و دەمێکە بەردەوامیی هەیە، بەوهۆیەشەوە پێنج گولەی پێوەناوە".
باسی لەوەشکرد "ئەم دوو کەسە هاوڕێ بوون و هەردووکیان لەدایکبووی ساڵی 1998ن، کوژراوەکە کارمەندی دژەتیرۆری عیراقە و دەرچووی کۆلێژی یاسایە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "کوژراوەکە کەسێکی ناسراوە و ماڵی لە گەڕەکی رەحیمئاوایە، شەوی رابردوو کە بینیویەتی چووەتە سەری و ئەو رووداوە روویداوە".
بیروڕا


