کوردستانی

بەتۆمەتی سووتاندنی باخەکەی خۆی، هاوڵاتییەک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەتۆمەتی سووتاندنی باخەکەی خۆی، هاوڵاتییەک دەستگیرکرا
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت بە هۆکاری ئاگرکردنەوە لە باخەکەی خۆیدا هاوڵاتییەکمان دەستگیر کردووە و بەهۆی ئەو ئاگرەوە نزیکەی 30 دۆنم پوش و پاوان سووتاوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 4ی تەموزی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند "کەسێکمان دەستگیر کردووە بە تۆمەتی ئاگرکردنەوە و هەر خۆشی خاوەنی باخەکەیە و بەهۆی ئاگرەکەی ئەم هاوڵاتییەوە نزیکەی 30 دۆنم پوش و پاوان و باخی هاوڵاتییەکی دیکە سووتاوە".
 
باسی لەوەشکردووە "رووداوەکە لە گوندی کانی ساردی سەر بە سیتەک روویداوە و بە هاوکاریی ئاگرکوژێنەوە و خەڵکی گوندەکە توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێتەوە".
 
ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی هاتنی وەرزی هاوین و گۆڕانی کەشوهەواوە لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان بە دەستی ئەنقەست یاخود بە هۆکاری نادیار چەندین رووداوی ئاگر کەوتنەوە لەمساڵدا روویانداوە و بەهۆیەوە رێژەیەکی زۆر پوش و پاوان و باخی هاوڵاتییان سووتاوە.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan