کوردستانی
کەشناسی: کەشوهەوا گەرمتر دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایدەگەیەنێت بۆ رۆژی ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ دەگۆڕێت و یەک بۆ دوو پلە بەرزتر دەبنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 4ی تەموزی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند "سامانی ئەمڕۆ ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما گۆڕانکارییەن بەسەردا دێت بەراورد بە دوێنێ و یەک بۆ دوو پلە بەرزتر دەبنەوە".
باسی لەوەشکردووە "ئاسمانی سبەی چوارشەممە ساماڵ دەبێت وەک ئەمڕۆ و ئەگەر هەیە تۆزێکی سووک لە باشووری هەرێم دروست ببێت، پلەکانی گەرماش زیاتر لە ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە و گۆڕانکارییەکەش یەک بۆ دوو پلە دەبێت".
بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی شارەکان بەمشێوەیە دەبێت:
بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی شارەکان بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر : 44 پلە
سلێمانی :43 پلە
دهۆک : 43 پلە
کەرکوک : 46 پلە
هەڵەبجە : 44 پلە
زاخۆ : 43 پلە
سۆران :43 پلە
گەرمیان : 47 پلە
ر.ع
بیروڕا


