کوردستانی

ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی توانستی زانستی خوێندنی باڵا رادەگەیەندرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی توانستی زانستی خوێندنی باڵا رادەگەیەندرێت
مەودا میدیا -
 
وابڕیارە ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی توانستی زانستیی خوێندنی باڵا بۆ هەریەکە لە دیپلپمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا رابگەیەندرێت گەر هیچ کێشەیەک نەیەتە پێشەوە.
 
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، هەموو پرۆسەکانی دوای تاقیکردنەوەی توانستی زانستیی خوێندنی باڵا کۆتاییان هاتووە و لە ئەگەری دروستنەبوونی گرفتدا، بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 4ی تەموزی 2023 ئەنجامەکان رادەگەیەندرێت.
 
رۆژی شەممەی رابردوو کە دەکاتە بەرواری 1ی تەموزی 2023 وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند "وەزارەتەکەمان هەوڵی تەواوی داوە بۆ جێبەجێکردنی پرەنسیپی دادپەروەریی و شەفافیەت و هەلی یەکسان".
 
باسی لەوەشکردووە "هەوڵیش دراوە پرۆسەی وردبینی بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە بێت و بنەماکانی شەفافیەت و دادپەروەریی و هەلی یەکسان بەتەواوەتی بەرجەستەبێت لە تاقیکردنەوەکاندا".
 
ئەمەش لەکاتێکدایە، بە بەشداریی زیاتر لە 15 هەزار کەس رۆژی دووشەممە بەرواری 12ی حوزەیران تاقیکردنەوەی توانستی زانستیی خوێندنی باڵا بۆ دیپلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا بەڕێوەچوو.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan