کوردستانی
کچێک لەکاتی خەودا باوکی خۆی کوشت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
کچێکی تەمەن 14 ساڵ لە گوندێکی سنووری پارێزگای کەرکوک باوکی خۆی لەکاتی خەودا کوشت.
ئەمڕۆ سێشەممە 4ی تەموزی 2023 سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک بە مەودا میدیا راگەیاند "رووداوەکە لە گوندی مەرزیخە لە سنووری ناحیەی شوانی پارێزگای کەرکوک روویداوە و ئەو کچەی تەقەی لە باوکی خۆی کردووە لەکاتی خەودا تەمەنی 14 ساڵ بووە".
باسی لەوەشکردووە "بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکە و بکوژەکەیان دەستگیرکردووە".
مەودا میدیا ئەوەشی زانیوە، ئەو کەسەی کوژراوە ناوی لوقمان حاجی نەجمە و پۆلیسی کەرکوکیش باس لەوە دەکات کە تاوەکو ئێستا هۆکاری ئەو رووداوە دیار نییە.
ر.ع
مەودا میدیا ئەوەشی زانیوە، ئەو کەسەی کوژراوە ناوی لوقمان حاجی نەجمە و پۆلیسی کەرکوکیش باس لەوە دەکات کە تاوەکو ئێستا هۆکاری ئەو رووداوە دیار نییە.
ر.ع
بیروڕا


