کوردستانی

خشتەی پلەبەرزكردنەوەی توێژێك گەڕایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خشتەی پلەبەرزكردنەوەی توێژێك گەڕایەوە
مەودا میدیا-

خشتەی پلەبەرزکردنەوەی نەورۆزی 2022ی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە گەڕایەوە و وەزارەتەكەش دەڵێت "فەرمانی وەزاریی بۆ دەرچووە".

لە راگەیەندراوێكدا، ئەمڕۆ سێشەممە 4ی تەمموزی 2023 وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دوای دەرچوونی فەرمانی هەرێمیی لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و رەزامەندیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی پلە بەرزکردنەوەی نەورۆزی ساڵی 2022ی ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە گەڕایەوە وەزارەت.

ئاماژە بەوەشكراوە، دوای بڕینی رێکارە یاساییەکان خشتەی پلە بەرزکردنەوەی نەورۆزی ساڵی ٢٠٢٢ی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە گەڕاوەتەوە وەزارەتی پێشمەرگە و فەرمانی وەزاریی بۆ دەرچووە.

فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەوبارەیەوە وتی، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆئەوەی بە زووترین کات خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی 70 و 80ش وەک دیوانی وەزارەت، فەرمانی پلەبەرزکردنەوەیان بۆ دەربچێت.

هاوکات سەرۆکی ئەرکان دڵنیاییدا کار بۆ تەواوکردنی خشتەکانی ئەیلولی ساڵی 2022 و نەورۆزی ساڵی 2023ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکرێت.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan