تەندروستی

تووشبوانی رۆماتیزم و هەوكردنی جومگەكان، لەم خواردنانە دووربكەونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تووشبوانی رۆماتیزم و هەوكردنی جومگەكان، لەم خواردنانە دووربكەونەوە
مەودا میدیا-

ژمارەیەكی زۆر لە توێژینەوە زانستییەكان ئامۆژگاریی تووشبوان بە هەوكردنی جومگەكان و رۆماتیزم دەكەن خواردن و خواردنەوەی تەندروست بخۆن كە پێویستە بۆ جەستە، لەلایەكی دیكەوە هۆشداریی دەدەن لە هەندێك جۆری خواردن كە دەبێتە هۆی زیادبوونی هەوكردن و ئازار بۆیان.

زانكۆی ئەمەریكی تایبەت بە نەخۆشییەكانی رۆماتیزم و جۆرەكانی لە توێژینەوەیەكیاندا بۆیان روونبووەتەوە، خواردنەوە غازییەكان و ئەو خواردنانەی بە شەكر شیرین دەكرێن لەگەڵ تەواوی جۆرەكانی شیرینی دەبنە هۆی زیادبوونی نیشانەكانی هەوكردنی جومگەكان و رۆماتیزمە.

هاوكات سێ جۆری خۆراكیان دیاریكردووە، كە دەبنە هۆی زیاتركردنی ئازاری جومگە هەوكردووەكان و نیشانەكانی، ئەو خۆراكانە بریتین لە؛

1.خوێ: پێشتریش لە چەندین توێژینەوەدا كە لە تاقیگە ئەنجامدراوە دەركەوتووە، ئەو كەسانەی خوێ لە پێكهاتەی ژەمەكانیاندا زیاترە هەوكردنی جومگەكانیان زۆر زیاترە بەراورد بەوانەی خوێ كەمتر بەكاردێنن، هاوكات زۆرخواردنی سۆدیۆم هۆكارێكی مەترسیدارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەكانی بەرگریی جەستە.

2.خواردنەكانی ناو زەرف و لەقوتوونراوەكان: خواردنی خێرا، یان لەقوتوونراوەكان و ئەوانەی هاوشێوەی چپس و گەنمی دروستكراون زۆرینەیان بەشەكر دەوڵەمەندن لەگەڵ مادەی پارێزەر كە دەبنە هۆی زۆربوونی هەوكردنەكان، ئەوەش نیشانەكانی هەوكردنی جومگەكان زیاتردەكات.

3.گلوتین: كۆمەڵێك پرۆتینە كە لە ئارد و شەعریە و هاوشێوەكانیدا هەیە، بەشێك لە توێژینەوەكان زۆر خواردنی ئەو خۆراكانەی گلوتین-یان تێدایە دەبەستنەوە بە زۆربوونی هەوكردنی جومگەكان، بۆیە رێكخستنی ژەمەكان و دەوڵەمەندكردنیان بە میوە و سەوزە دوورماندەخاتەوە لە هەوكردنی زیاتری جومگەكان و نیشانەكان كەمتردەكاتەوە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان