کوردستانی
بۆ چارەسەركردنی كەمئاویی، هەولێر روو لە سعودیە دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەمەبەستی چارەسەركردنی كەمئاویی و كێشەی ئاوی خواردنەوەی هەولێر، شاندێكی پارێزگای هەولێر بە سەرۆكایەتیی پارێزگاری هەولێر سەردانی شانشینی عەرەبیی سعودیە دەكات، هاوكات سێ دەریاچە لە سنووری پارێزگاكە دروستدەكرێت.
بەپێی راگەیەندراوی پەڕەی فەرمیی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە 4ی تەمموزی 2023 شاندێکی پارێزگای هەولێر بە سەرۆکایەتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئەندامێتی جێگری پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتیى ئاو و ئاوەڕۆى هەرێمى کوردستان و بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆى هەولێر و ژماریەکى دیكە لە وەبەرهێنەر و پیاوانى کار سەردانی سعودیەیان كردوو.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو سەردانە بە ئامانجى ئاڵوگۆڕی بازرگانی، وەبەرهێنان و چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی خواردنەوەی هەولێر و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی سعودیە ئەنجامدراوە و لەگەڵ وەزیری بازرگانی، وەزیری وەبەرهێنان، ئەمیری ریاز و نوێنەرانی کۆمپانیا سعودییەکان کۆدەبنەوە.
لەلایەكی دیكەوە، پارێزگاكە ئەوەی راگەیاندووە پرۆژەی دروستکردنی سێ دەریاچە کاری لەسەردەکرێت كە دەرخستە و هەموو ئامادەکارییەکى بۆ کراوە و رەوانەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە بۆ پێداچوونەوە و بڕیارلەسەردان.
روونیشكراوەتەوە، پرۆژەکە دروستکردنى سێ دەریاچەی گەورەیە و بڕیارە ئاوی لە زێی گەورە یان لە بەستۆرە بۆ دابینبکرێت و جێبەجێکردنی پڕۆژەکە کاریگەریی زۆری دەبێت لەسەر شارى ھەولێر.
ژ.ع

بیروڕا