کوردستانی
بەهای فرۆشتنی گەنم بەکەرتی تایبەت دیاریدەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەهای فرۆشتنی گەنم بە كەرتی تایبەت دیاریكراوە و بۆ رای گشتیی رادەگەیەندرێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازیی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە 4ی تەمموزی 2023 بەئامادەبونی کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانیی و پیشەسازیی و ئەندامانی لیژنەی باڵای تایبەت بە دیاریکردنی بەهای گەنم لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت کۆبوونەوە بەمەبەستی دیاریکردنی بەهای فرۆشتنی گەنم بە کەرتی تایبەت.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەکۆبوونەوەکەدا کە نوێنەری ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی کشتوکاڵ و ئاودێریی و فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون ئامادەیبوون، گفتوگۆکرا لەسەر بەهای گەنمی جوتیاران.
ئەوەش روونكراوەتەوە، پاش ئاگادارکردنەوەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و وەرگرتنی رەزامەندیان بۆ رای گشتی بەهاكەی رادەگەیەندرێت، هەموو هەوڵەکانیش لەپێناو ئەوەدایە جوتیارانی کوردستان دووچاری زیان نەبن.
ژ.ع

بیروڕا