کوردستانی
پیاوێك 300 ژن فریودەدات و دەستگیردەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە هەولێر، پیاوێك لەرێگەی بەكارهێنانی پەڕەیەكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان 300 ژن فریودەدات و پاشان هەڕەشەیان لێدەكات، سەرەنجام لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە لە سۆران دەستگیردەكرێت.
شەماڵ دنواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران ئەمڕۆ سێشەممە 4ی تەمموزی 2023 رایگەیاند "لە هەولێر کەسێک بە بەکارهێنانی پەڕەیەكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كە تایبەتی كردووە بە بابەتی ئاینی 300 ژنی هەڵخەڵەتاندووە و هەڕەشەی لێکردوون".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسە لە شاری هەولێر فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە و لە یەکەم رۆژی جەژندا لەلایەن پۆلیسی ناوچەكە لە سۆران دەستگیرکراوە.
بەپێی زانیارییە بەردەستەکان، ئەو کەسە داوای ڤیدیۆ و وێنەی لە 300 ژن کردووە و دواتر هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکانی لێکردوون، ویستوشیەتی باندێک بۆ کاری نەشیاو دروستبکات و داوای ڤیدیۆ و وێنە و پارە لە ژنانی دیكە بکات.
ژ.ع

بیروڕا