کوردستانی
سەبارەت بە گەڕاندنەوەی سێ جۆر قەرزی پێشینە، وەزارەتی دارایی هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە وەرگرتنەوەی قەرز و گەڕاندنەوەی پشكی پێشینەی هاوسەرگیریی و خانووبەرە و نیشتەجێبوون روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.
لە بڵاوكراوەكەی وەزارەتی دارایی كە ئەمشەو سێشەممە 4ی تەمموزی 2023 رایگەیاندووە هاتووە، سەبارەت بە رێنمایی دارایی ژمارە 9ی ساڵی 2023 تایبەت بەوەرگرتنەوەی قەرز و گەڕاندنەوەی پشکی پێشینەی هاوسەرگیری، خانووبەرە و نیشتەجێبوون لە دەستەبەر کەفیل، دەسەڵاتیان لە لێخۆشبوون لە هیچ بڕێكی قەرز نییە.
ئەوەش روونكراوەتەوە، پێدانی قەرز و بەدەستهێنانەوەی بەپێی یاسای عیراقی ئەنجامدراوە و لە ساڵانی رابردوودا حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی رەچاوی قەیرانی داراییان کردووە و ئاسانکاریی زۆریان پێشکەشکردووە بۆ چۆنییەتی گەڕاندنەوەی قەرزەکان و چەندجارێک بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران لێخۆشبوونی تەواو کراوە لە هەموو سزا کەڵەکەبووەکان و داشکاندنی 15% بۆ کۆی گشتی قەرزەکان.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو رێنماییە لە بنەڕەتدا بۆ کارئاسانیی خاوەن قەرزو کەفیلەکان دەرچووە و لەبری ئەوەی کۆی مووچەی کەفیلەکە رابگیرێت، لەمەودوا تەنها 1/5 ( یەک لە سەر پێنجی) مووچەکەی مانگانە دەبڕدرێت، ئەوەش کاتێک ئەگەر قەرزدار ئامادەنەبوو لەماوەی دوو مانگدا قەرزە کەڵەکەبووەکان بگەڕێنێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، لێبڕینی ڕێژەیەک لە مووچەی کەفیل بە یاساو بڕیاری دادگا رێکخراوە، تەنها ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە فەرمانبەرن و بوونەتە کەفیلی هاوڵاتی و تەنها بۆ سێ جۆر قەرزە کە ئەوانیش قەرزی (خانووبەرە، نیشتەجێبوون ، هاوسەرگیری)ە.
بەپێی رێنماییەکەش خاوەن قەرز ئیجبار نەکراوە لەماوەی دوو مانگەکە هەموو قەرزەکە بگەڕێنێتەوە، ئەگەر هەر کەسێكیش نەیتوانی لەو ماوەیە قەرزەکە بداتەوە دەتوانێت لەگەڵ کەفیلەکەی رێکبکەوێت و مانگانە ئەو بڕە پارەیە بداتە کەفیلەکە کە لەمووچەکەی دەبڕدرێت.
وەزارەتی دارایی ئاگاداریی دەداتە هاوڵاتییانیش، هیچ گۆڕانکارییەکی جیاواز و بنەڕەتیی لە شێوازی وەرگرتنەوەی قەرزەکان نەکراوە و کەسی کەفیلیش بە ویستی خۆی ئەو پابەندییەتیەی خستووەتە ئەستۆی خۆی، بەپێی یاساش وەزارەتی دارایی و بانکە پسپۆڕیەکان دەسەڵاتی لێخۆشبونیان لە هیچ بڕێکی قەرزەکە نییە.
ژ.ع

بیروڕا