کوردستانی

میت بەرپرسێکی پەکەکەی لە هەرێمی کوردستان کوشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


میت بەرپرسێکی پەکەکەی لە هەرێمی کوردستان کوشت
مەودا میدیا-

دەزگای هەواڵگریی تورکیا - میت ئاشکرایکرد لە شاری سلێمانی بەرپرسێکی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکەیان تیرۆر کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی تەموزی 2023 دەزگای هەواڵگریی تورکیا - میت رایگەیاند "لە سلێمانی کەسێکیان بەناوی جەلال کایا تیرۆر کردووە کە بەرپرسی هەواڵگریی پەکەکە بووە".

بەپێی ئەو بڵاوکراوەیە بێت کە دەزگای میت بڵاویکردووەتەوە "جەلال کایا دەستی هەبووە لە کوشتنی عوسمان کۆسە، دیپلۆماتی تورکی لە شاری هەولێر".
 
هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی هیچ روونکردنەوەیەکییان لەبارەی تیرۆرکردنی ئەو بەرپرسەی پەکەکە نەخستووەتەڕوو.

رۆژی 17ی تەموزی 2019 رووداوێکی تەقەکردن لە رێستورانتی هوقەباز لە شاری هەولێر روویدا کە لە ئەنجامدا کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر بە ناوی (عوسمان کۆسە) و دوو هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بەناوەکانی نەریمان (عوسمان محەمەدعەلی) و (بەشدار رەمەزان ساڵح) بوونە قوربانی.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan