کوردستانی
دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکێکی دیکەی هاوڵاتییان دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە هەولێر رایدەگەیەنێت دابەشکردنی دەستکراوە بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی شەش، ئاماژە بەوەشدەکات ئەمساڵ مادەی خۆراکی زیادناکرێت.
دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی پێنجی هاوڵاتییان کۆتایی هاتووە، دەستکراوە بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی شەش و برنج دابەشکراوە".
لەبارەی زیادکردنی مادەکانی بەشەخۆراک بۆ ئەمساڵ وتی "لە ئەمساڵدا هیچ مادەیەکی دیکە بۆ بەشەخۆراک زیادناکرێت تەنها ئەو شەش مادەیە دەدرێت کە ئێستا دابەشدەکرێن".
س.ر

بیروڕا