کوردستانی

ئومێد ئەحمەد: رۆژانە 16 کاتژمێر کارەبای بە هاوڵاتییان دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئومێد ئەحمەد: رۆژانە 16 کاتژمێر کارەبای بە هاوڵاتییان دەدرێت
مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت رۆژانە 16 کاتژمێر کارەبای بە هاوڵاتییان دەدرێت، ئاماژەی بەوەشکرد خواست لەسەر کارەبا زیادیکردووە.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کەناڵی رووداوی رایگەیاند "رۆژانە 16 کاتژمێر کارەبای بە هاوڵاتییان دەدرێت، خواست لەسەر کارەبا پێنج هەزار مێگاواتی تێپەڕاندووە، لەکاتێکدا بەرهەمهێنانی کارەبای چوار هەزار مێگاواتە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بە سیستمی پریپەید کارەبا ئاسانتر کۆنترۆڵدەکرێت و لەچەند شوێنێک سیستیمی پریپەید تاقیکراوەتەوە و سەرکەوتووبووە".

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم ئەوەشی خستەڕوو "سیستمی پریپەید تەنها لە قۆناغی تاقیکردنەوەدایە و نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan