کوردستانی

دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند کە تاوانی دزیکردنیان ئەنجام داوە و دەستیش بەسەر بڕێک پارە و مادەی هۆشبەردا گیراوە.

لە راگەیەندراوێکدا کە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "له‌سه‌ر سكاڵای‌ دوو هاوڵاتی كه‌ دزییان لێكرابوو، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا دوو تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ رۆژئاوای‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هیشتنی‌ تاوانه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێن كه‌ گیرفانی‌ هاوڵاتییانیان بڕیبوو پاره‌یان لێدزیوون".

ئاماژە بەوەکراوە "له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر بڕی‌ 9 هه‌زار و 700 دۆلار و بڕێك دیناری عیراقی و ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر و ئوتۆمبێلێک و ژمارەیەک مۆبایلدا".

ئەوەشخراوەتەڕوو "تۆمه‌تباران (س، ح، ف له‌دایكبووی‌ 1978 - أ، هـ، أ له‌دایكبووی‌ 1979) له‌ئێستادا به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 443 له‌ یاسای‌ سزادان راگیراون‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌، تۆمه‌تباران پێشینه‌ی‌ تاوانیان هه‌یه‌".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan