کوردستانی
روونکردنەوەیەک لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رەتیدەكاتەوە دەزگای هەواڵگری توركیا - میت لەناو شاری سلێمانیدا بەرپرسێكی پەكەكەی تیرۆر كردبێت.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رەتیدەكاتەوە دەزگای هەواڵگری توركیا - میت لەناو شاری سلێمانیدا بەرپرسێكی پەكەكەی تیرۆر كردبێت.
عەقید سەلام عەبدولخالق، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەبارەی هەواڵی تیرۆركردنی بەرپرسێكی پەكەكە لە سلێمانی بە میدیایی یهكێتیی راگەیاند "لە ماوەیەكی نزیكدا هیچ شتێكی لەوجۆرە لەناو شاری سلێمانیدا رووینەداوە و لەدوای رووداوەكەی نۆی مانگی رابردووی بەردەم رێكخراوی كرێكارانی میزۆپۆتامیا لەناو شاری سلێمانی هیچ كردەوەیەكی دیكەی لەو جۆرە رووینەداوە و پێدەچێت لە ماوەی رابردووداو لە دەرەوەی سلێمانی و لەسەر سنوورەكان بووبێت".
ئەمڕۆ ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویكردەوە، دەزگای هەواڵگری میت بەرپرسێكی پارتی كرێكارانی كوردستانیان بەناوی جەلال كایا لە سلێمانی تیرۆر کردووە كە دەستی هەبووە لە كوشتنی عوسمان كۆسە بەرپرسی میت لە هەرێمی كوردستان.
س،ر
س،ر
بیروڕا


