کوردستانی
ڤیدیۆ.. لە بەرچاوی دەیان كەس سێ پۆلیس بە دار لە هاوڵاتییەك دەدەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سێ پۆلیسی عیراقی بە دار لە گەنجێكی ئێزیدی دەدەن و دەیان كەس بینەری دیمەنەكەن بێئەوەی هەوڵی لێك جیاكردنەوەیان بدەن.

ڤیدیۆكە ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی تەمموزی 2023 لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە و كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە، تێیدا لەبەردەم فەرمانگەی رەگەزنامەی ناحیەی گرعوزێر، سێ پولیس بەدار و شەق لە گەنجێکی ئێزیدیی دەدەن.
بۆ بینینی ڤیدیۆكە كرتە لەم تێكستە بكە
خودێدا حەسەن،بەڕێوەبەری ناحیەی گرعوزێر لەوبارەیەوە رایگەیاند "ئاگاداری رووداوەکەین، بەدواداچوونی وردمان کردووە و لەگەڵ پولیس قسەمانکردووە".
بەپێی زانیارییە بەردەستەكان، ئەو گەنجە 22 ساڵە و دانیشتووی ناحیەی گرعوزێرە بەمەبەستی دەرهێنانی کارتی نیشتیمانیی چووەتە فەرمانگەی رەگەزنامە، بەھۆی لادانی لە ریزەكە ئەو سێ پۆلیسە هێرشدەكەنە سەری و لێیدەدەن.
گڕعوزێر ناحییەیەكی سەر بە قەزای شەنگالە لە پارێزگای نەینەوا كە دانیشتووانەكەی ئێزیدین و ناوچەیەكی جێناكۆكە لەنێوان هەردوو حكومەتی ناوەند و هەرێمی كوردستان.
ژ.ع

بیروڕا