کوردستانی
بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشكرایە سەر پاسەوانانی سنوور
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە قەزای باتیفا، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان هێرشیكردە سەر بارەگایەكی پاسەوانانی سنوور و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان زیانێكی زۆری مادی لێكەوتووەتەوە.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی تەمموزی 2023، بە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان هێرشكرایە سەر بارەگایەكی باسەوانانی سنوور لە باتیفا، لە ئەنجامدا هۆكارەكانی پەیوەندیی نێوان خاڵە چاودێرییەكان لەناوچوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست مەودا میدیا كەوتووە، لە ژووری تایبەت بە پەیوەندییەكان پێویستبووە دوو پاسەوانی لێبێت و چۆڵنەكرێت، بەڵام لەكاتی هێرشەكەدا هیچ پاسەوانێك لەو ژوورە نەبووە.
هاوكات هێرشەكە بێجگە لە زیانێكی زۆری مادی، هیچ زیانێكی گیانیی نەبووە، فەرماندەی لیوای ئەو خاڵە چاودێرییەش لەئێستادا لەرێگەدایە بۆ شوێنی رووداوەكە.
ژ.ع

بیروڕا