کوردستانی
پرسی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لەگەڵ هاوپەیمانان تاوتوێكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت ئامادەكاریی ئەنجامدەدرێت بۆ جێبەجێكردنی خاڵەكانی رێككەوتننامەی لێكتێگەیشتنی نێوان هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا.
لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگە هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی تەمموزی 2023، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی راوێژکاری وەزارەت و جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، بەڕێوەبەری گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ جیم هەنتەر، بەرپرسی تیمی راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان کرد.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا باسیان لە پرۆسەی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە کرد لەژێر رۆشنایی خاڵەکانی رێککەوتننامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکا، بەمەبەستی رێکخستنەوە و یەکخستنی تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا.
ئەوەش هاتووە، لەبارەی ئەو ئامادەکارییانەی کە کراون بۆ جێبەجێکردنی خاڵەکانی لێكتێگەیشتنی نێوان هەردوولا، بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا بە ئامانجی ئەوەی بە خێرایی جێبەجێبکرێن و پرۆسەکە بگەیەندرێتە ئەنجام.
ژ.ع

بیروڕا