کوردستانی

توركيا هێرشیكردە سەر كۆبانی و قوربانیی لێكەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركيا هێرشیكردە سەر كۆبانی و قوربانیی لێكەوتەوە
مەودا میدیا-

توركیا سەرلەنوێ هێرشەكانی بۆ سەر شاری كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان دەستپێكردەوە و لە ئەنجامی بۆردومانی ناوچەكە چەند هاوڵاتییەكی مەدەنی برینداربوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 5ی تەمموزی 2023 سوپای توركیا بە مووشەك هێرشیكردە سەر گوندی مامید لە باشووری كۆبانێ و بەپێی روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، لەلایەن گرووپە چەكدارە سوورییەكانی سەر بە توركیا ئەو هێرشە ئەنجامدراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو هێرشە كراوەتەسەر هێزەكانی سوریای دێموكرات (هەسەدە) بەڵام لەئەنجامدا ژمارەیەك هاوڵاتیی مەدەنیی دانیشتووی ناوچەكە برینداربوون كە هەتا ئێستا ئامارێكی دروست بەردەست نییە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، توركیا بە هاوكاریی میلیشیا سوورییەكانی ئەو ناوچەیە بەردەوامە لە بۆردومانكردنی ناوچە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستان و لەماوەی رابردوودا هەریەك لە ناوچەكانی گرێ سپی، قبر قراجنە و شێخ عەلی لە حەسەكە بۆردومانكردووە، كە زیانی گیانیی لێكەوتووەتەوە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan