کوردستانی

دژەتیرۆری كوردستان راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دژەتیرۆری كوردستان راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە
مەودا میدیا-

دژەتیرۆری كوردستان سەبارەت بە هێرشەكەی ئەمڕۆ بۆ سەر بارەگایەكی باتیفا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

ئەمشەو چوارشەممە 5ی تەمموزی 2023 دژەتیرۆری كوردستان  لەبارەی هێرشی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان بۆ سەر بارەگای لیوای یەکی پاسەوانی سنوور لە ناوەندی قەزای باتیفا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

ئاماژە بەوەكراوە، ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر 14:25 خولەك درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بارەگای لیوای یەکی پاسەوانی سنووری لە ناوەندی قەزای باتیفا لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کردە ئامانج و بەهۆیەوە جگە لە زیانی مادی خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتەوە.

ئەوەش هاتووە، درۆنەکە لەنێوان گوندی دووکەرێ و بەروشکا سەعدوونی لە سنووری قەزای باتیفاوە ئاراستەکراوە و لەو ناوچەیەش چەکدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان بوونیان هەیە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan