کوردستانی

دهۆك.. عەرەب داوای خوێندنگەی تایبەت بە خۆیان دەكەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


دهۆك.. عەرەب داوای خوێندنگەی تایبەت بە خۆیان دەكەن
مەودا میدیا-

ئاوارە عەرەبەكانی سیمێڵ لە دهۆك داوادەكەن خوێندنگەی تایبەت بە خۆیان بۆ بكرێتەوە و بە زمانی عەرەبی تێیدا بخوێندرێت.

لەگەڵ ئەوەی لەئێستادا لە قەزای سیمێڵ لە رۆژئاوای پارێزگای دهۆك هەشت خوێندنگەی حكومی هەیە كە ئێواران تایبەتكراون بە خوێندنی عەرەبی بۆ ئاوارە عەرەبەكانی ئەو ناوچەیە، بەڵام ئەوان دەڵێن چوار كاتژمێر دەخوێنن و رۆژانە چوار كاتژمێر كەمە بۆ خوێندن.

لە سیمێل كورد و ئێزیدی و ئاشووری و ئەرمەنی نیشتەجێن، لەدوای هێرشی گرووپی چەكداریی داعش بۆ سەر پارێزگاكانی عیراق ئاوارەی عەرەبیش روویان تێكردووە و هەتا ئێستا لەو قەزایە نیشتەجێن.

ئاوارە بەنەژاد عەرەبەكانی سیمێڵ دەڵێن "چوار كاتژمێر كەمە بۆ تەواوكردنی پەرتووكەكانی خوێندن، ئەوان بە زمانی كوردی ناخوێنن هەتا بچنە دەوامەكانی بەیانیان و نیوەڕوانی خوێندنگەكان و تەنها ئێواران چوار كاتژمێر دەخوێنن".

بەهۆی ئەوەی ژمارەیان زۆرە داوادەكەن لە لایەنی پەیوەندیدار، لە ناوچەكە چەند خوێندنگەیەكی تایبەتیان بۆ بكاتەوە لە سیمێڵ هەتا بە زمانی عەرەبی و تێیدا بخوێنن و كاتژمێرەكانی خوێندن بۆیان هاوشێوەی كاتژمێرەكانی خوێندنی خوێندنگە كوردییەكان بێت.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan