کوردستانی
ئاماری یەك مانگی نەخۆشخانەی سووتای و ئێمێرجنسی راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
تەنها لە مانگی رابردوودا 148 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی سلێمانی بۆ سووتاوی و نەشتەرگەریی ئیمێرجنسی ئەنجامدراوە.
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی تەمموزی 2023 لەماوەی مانگی رابردوودا لە رێكەوتی (1 بۆ 30ی حوزەیرانی 2023) لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەریی جوانكاریی ئیمێرجنسی لە شاری سلێمانی هەزار و 457 كەس سەردانیان كردووە.
ئامارە بڵاوكراوەكانی نەخۆشخانەكە دەڵێن، لەو ژمارەیە 232 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و هەزار و یەك كەس سەردانی بەشی راوێژكاریی و 224 كەس سەردانی بەشی چارەسەری سروشتیی نەخۆشخانەكەیان كردووە.
هاوكات لەماوەی ئەو مانگەدا لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەریی جوانكاری 17 نەشتەرگەریی سەرووگەورە و 132 نەشتەگەری گەورە و 8 نەشتەرگەریی بچووك ئەنجامدراوە.
لە هەمانكاتدا، 169 كەس داخڵی نەخۆشخانەكە كراون و 24 كەس لەوانە لە بەشی سووتاوی و 145ەكەی دیكە لە بەشی جوانكاریی بووە.
ژ.ع

بیروڕا