کوردستانی
كەشناسیی هەرێم: لە هەندێك ناوچە پلەكانی گەرما دەگاتە نیوەی كوڵان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی راگەیاند و بەپێی زانیارییەكان "لە هەندێك ناوچە پلەكانی گەرما دەگاتە 50 پلەی سیلیزی".
بەپێی كەشناسیی هەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی تەمموزی 2023 ئاسمان بە گشتیی ساماڵ و گەرم دەبێت و خێرایى با مامناوەنددەبێت لەنێوان 15 بۆ 25 کیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.
هاوكات ئەمڕۆ پێنجشەممە پلەکانى گەرما نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ، سبەی هەینی ئاسمان بە گشتیی ساماڵ و گەرم دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزتر دەبێت بە نزیکەی 1 هەتــا 3 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .
لە هەریەك لە پارێزگای كەركوك و ئیدارەی گەرمیان پلەكانی گەرما بەپێی پێشبینی كەشناسیی هەرێم دەگەنە 50 و 51 پلەی سیلیزی، كە نیوەی پلەی گەرمیی كوڵانە، حاجی ئۆمەرانیش فێنكترین ناوچەی هەرێمە كە بەرزترین پلەی گەرمی تێیدا 31 پلەی سیلیزییە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو لەلایەن كەشناسیی هەرێمەوە بە پلەی سیلیزی؛
هەولێر : 45 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 43 پلەى سیلیزى
دهۆک : 44 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 50 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 46 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 31 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 45 پلەى سیلیزى
سۆران : 43 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 51 پلەى سیلیزى
ژ.ع

بیروڕا