کوردستانی

یەكەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە چۆمان تۆماركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەكەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە چۆمان تۆماركرا
مەودا میدیا-

لە ناحیەی سمیلان سەر بە قەزای چۆمان یەكەمین حاڵەتی تووشبون بە تای خوێنبەربوون تۆماركرا و بەپێی زانیارییەكان تووشبوو مامەڵەی لەگەڵ ئاژەڵ هەبووە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی تەمموزی 2023 بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان رایگەیاند، هاوڵاتییەكی تەمەن 35 ساڵ كە دانیشتووی ناحیەی سمیلانە سەر بە قەزای چۆمان، تووشی تای خوێنبەربوون بووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تووشبووەكە پێشمەرگەیە، بەڵام مامەڵەی لەگەڵ ئاژەڵ هەیە و كاری قەسابیش دەكات، سەرەتا گومانی نەخۆشییەكەی لێكراوە بەڵام پشكنینەكان پشتڕاستیانكردووەتەوە كە تووشبووی تای خوێنبەربوونە.

ئەو هاوڵاتییە ناوی (هـ.ت)ە و دوێنێ چوارشەممە سەردانی نەخۆشخانەی كردووە، دوای ئەوەی پشكنینەكانی رەوانەی هەولێر كراوە، ئەمڕۆ ئەنجامەكان دەرچوون و بەپێی دەرەنجامەكانیش تووشبووە بە ڤایرۆسەكە.

بەپێی دوایین ئامارەكانی هەرێمی كوردستان، هەتا ئێستا زیاتر لە 20 نەخۆش لە نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان گومانی تووشبوون بەو پەتایەیان لێكراوە و 12 كەس لەوانە ئەنجامی پشكنینەكانیان پۆزەتیڤ بووە بەو واتایەی تووشبوون بە نەخۆشییەكە.

هاوكات هەتا ئێستا پێنج كەس لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان بە پەتای تای خوێنبەربوون گیانیانلەدەستداوە و سەرجەمیان مامەڵەیان لەگەڵ ئاژەڵ و گۆشتی ئاژەڵ هەبووە.

ژ.ع

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan