گێتی

مادەی هۆشبەر لە كۆشكی سپیدا دەدۆزرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مادەی هۆشبەر لە كۆشكی سپیدا دەدۆزرێتەوە
مەودا میدیا-

سەرچاوە جیهانییەكانی هەواڵ بڵاویانكردووەتەوە، لە كۆشكی سەرۆكایەتیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا مادەی هۆشبەر لە جۆری كۆكاین دۆزراوەتەوە و لە شوێنێكی جێ سەرنجیش بووە.

هەواڵەكە جیهانی تەنیوە، تۆڕەكانی راگەیاندنیش ئاماژە بەوەدەكەن دۆزینەوەی مادەیەك لە شێوازی تۆزێكی سپی بووەتە هۆی ئەوەی هێزە ئەمنییەكان بۆ ماوەیەك كۆشكی سپی دابخەن بەمەبەستی لێكۆڵینەوە، دواتریش بۆیان دەركەوتووە ئەو مادەیە كۆكاینە.

مادەكە لەلایەن ئەفسەرێكی ئەمنیی لە شوێنی پێشوازیی لە میوانان لەناو كۆشكی سپی دۆزراوەتەوە لەناو كیسیەكی زنجیردار و لەنزیك ئەو دەرگایەی كە سەردانیكاران پێش چوونەژوورەوەیان مۆبایلەكانیان لێ وەردەگیرێت.

لەلایەكەوە دیموكراتەكان دەڵێن ئەو شوێنەی مادە هۆشبەرەكەی لێ دۆزراوەتەوە بەهۆی ئەوەی سەردانیكاری زۆر پێیدا تێپەڕدەبێت دەكرێت یەكێك لە سەردانیكاران لەو شوێنە جێیهێشتبێت، لەلایەكی دی كۆمارییەكان و پێش هەموویان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ویلایەتە یەكگرتووەكان هێرشدەكەنە سەر بایدن و دیموكراتەكان.

بەپێی وتەی ترەمپ و میدیای كۆمارییەكان لە ویلاتەیەتە یەكگرتووەكان، دەنگۆ هەیە جۆو بایدن، سەرۆكی ئێستای ویلایەتە یەكگرتووەكان مادەیەكی سپی چەندجارێك پێ بینیراوە، هەندێكیشیان ئاماژە بەوەدەكەن، كوڕەكەی بایدن هەمیشە سەر بە كێشەیە و پێشتریش ئالودەی مادە هۆشبەرەكان بووە و مادەكە هی ئەوە.

دۆزینەوەی مادەیەكی لەو شێوەیە لە كۆشكی سپی دەنگۆیەكی جیهانیی گەورەی لێكەوتووەتەوە بەهۆی ئەوەی یەكێكە لە پارێزراوترین باڵەخانەكان لەسەر ئاستی جیهان و هەمیشە لەژێر چاودێرییەكی چڕی ئەمنییدایە.

ژ.ع


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان