کوردستانی
دابەشكردنی مووچەی مانگی شەش دەستپێدەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ بانكەكان لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاگاداركراونەتەوە بە ئامادەكردنی مووچەی مانگی 6ی لیوا هاوبەشەكان و بڕیارە هەفتەی داهاتوو مووچەی مووچەخۆران دابەشبكرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرچاوەیەکی هەواڵ لە گەنجینەکانی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی ئایندە 9ی تەمموزی 2023، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی لیوا هاوبەشەکان دەکرێت.
سەرەتا بڕیاربوو ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی تەمموزی 2023 مووچەی لیوا هاوبەشەكان دابەشبكرێت، بەڵام دواتر بڕیاردراوە یەكشەممە دەستبكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 6 كە بە لیوا هاوبەشەكان دەستپێدەكات و رۆژانی دواتریش فەرمانبەران و مووچەخۆران مووچەكانیان وەردەگرن.
هاوكات لایەنی پەیوەندیدار لەوبارەیەوە هەتا ئێستا هیچ راگەیەندراوێكی فەرمیی بڵاونەكردووەتەوە.
ژ.ع

بیروڕا