کوردستانی
چەندین كاتژمێرە ئاگر لە دەشتی هەریر تەشەنەدەكات و زیانێكی زۆری گەیاندووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەیانیی ئەمڕۆ ئاگرێكی گەورە لە نزیك فڕۆكەخانەی سەربازیی هەریر كەوتەوە و هەتا ئێستا تیمەكانی ئاگركوژێنەوە و هاوڵاتییانی ناوچەكە سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن.
ئاگرەكە بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە فڕۆكەخانەی سەربازیی هەریر و بەپێی زانیارییەكانی بەردەست مەودا میدیا، گۆڕستانی گوندی باشوورە لە دەشتی هەریر بەتەواوی سووتاوە، هەمان گوندە كە فڕۆكەخانە سەربازییەكەی تێدایە.
منداڵ و خانمانی ناوچەكەش شانبەشانی تیمەكانی ئاگركوژێنەوە هاوكارن لە هەوڵدان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە و سەرچاوەكانی هەواڵ لە هەریر ئاشكرایانكردووە، زیاتر لە 25 ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنەوە لە هەریرن بۆ رووبەڕووبوونەوەی تەشەنەی ئاگرەكە.
چەندین دۆنم زەوی كشتوكاڵی و پووش و پاوەن بەهۆی ئاگرەكەوە سووتاون و بەڕێوەبەری ناحیەی باسرمە لەوبارەیەوە دەڵێت "ژمارەیەكی زۆر پەلەوەر لەئەنجامی ئاگرەكە سووتاون".
ئاماژە بەوەشكراوە، هەتا ئێستا هیچ زیانێكی گیانیی لەو رووداوە نەكەوتووەتەوە، وێڕای ئەوەی هێشتا كۆنترۆڵنەكراوە، هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكەش لەئێستادا نەزانراوە.
ژ.ع

بیروڕا